ئەمریكا پشتیوانی لە پرۆسەی ئەندامیەتی فینلاند وسوید لەناتۆ دەكات

21/05/2022 جیهان

نەوا-
جەیك سولیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند: دەتوانرێت نیگەرانیە ئەمنیەكانی توركیا سەبارەت بە ئەندامێتی سویدو فینلاند لە ناتۆ چارەسەر بكرێت.
سولیڤان ئاماژەی بەوەدا، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، لەگەڵ سەركردەكانی سوید و فینلاند كۆبووەتەوەو جەختی كردووەتەوە كە ئەمریكا بە تەواوی پشتیوانی لە پرۆسەی ئەندامێتی ئەو دوو وڵاتە دەكات.
لەبارەی هەڵوێستی توركیا سەبارەت بە پرۆسەی ئەندامێتی ئەو دوو وڵاتە رایگەیاندوە: ئێمە پێمانوایە نیگەرانییەكانی توركیا سەبارەت بە فینلەندا و ئەندامێتی سوید لە ناتۆ كە لەلایەن سەرۆك كۆماری توركیاوە خراوەتەڕوو، دەتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بكرێت و چارەسەر بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group