واژۆ بۆ دەستپێلەكاركێشانەوەی حەلبوسی كۆدەكرێتەوە

21/05/2022

لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق واژۆ كۆدەكرێتەوە بۆ دەستپێلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
سوهەیلە سولتانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، لەلایەن پەرلەمانتارانی كوتلەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەربەخۆكان واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ دەستپێلەكاركێشانەوەی حەلبوسی لە پۆستەكەی، چونكە هەڵسوكەوتی لەناو پەرلەماندا خۆبەزلزان و دیكتاتۆرییە.
سوڵتانی راشیگەیاندوە، ئەو جۆرە هەڵسوكەوتەی حەلبوسی لەگەڵ پەرلەمانتاراندا نا لۆژیكیە، چونكە ناكرێت بەو شێوەیە مامەڵە بكات لەگەڵ نوێنەرانێك كە گەل هەڵیبژاردون لەكاتێكدا دەبێت ئەو پارێزەری دەستورو دیموكراتی بێت و نوێنەرایەتی بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان لە عیراقدا بكات.
وتوشیەتی: زۆربەی پەرلەمانتارەكان ئەو بۆچونەیان لەلا دروستبوە بەتایبەت ئەو پەرلەمانتارانەی ئەو جۆرە هەڵسوكەوتەی حەلبوسیان پێ قبوڵ نیەو بەتاكڕەوی دەزانن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group