نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

20/06/2022 جیهان

نەوا
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە دابەزین و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 113 دۆلار و 70 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەوەش لەماوەی هەفتەیەكدا زیاتر 7%ی نرخەكەی لەدەستداوە
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕە جیهانییەكانی تایبەت بە نرخی نەوت، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 113 دۆلار و 780 سەنتەوە مامەڵەی پێوە كراوە.
بەپێی هەمان ئەو داتایانە، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساس بەرامبەر 110 دۆلار و 20 سەنتە و یەك بەرمیل خاوی رێكخراوی ئۆپێك بە 119 دۆلار و 24 سەنت دەفرۆشرێت.
لەماوەی هەفتەیەكدا نەوتی خاو زیاتر 7%ی نرخەكەی لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی سستی گەشەی ئابوریی جیهانی و كەمبوونەوەی خواست لەسەری.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group