ئاسایشی سلێمانی بازرگانێكی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەكات

23/06/2022
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوای روبەڕوبونەوە لەگەڵیدا بازرگانێك بە زیاتر لە 30 كیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە، ئەو چالاكییەیان لە درێژەی هەڵمەتەكانی بەگژداچونەوەی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرە، لەسەر راسپاردەو رێنماییەكانی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەفەرمانی دادوەر لەشەوی 22-6 لەسەر رێگەی سەرەكی نزیك گەڕەكی تاسڵوجەی شاری سلێمانی پاش كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی وردو روبەڕوبونەوەی هێزەكانی ئاسایش لەگەڵ تۆمەتبارو دروستبونی تەقەكردن، توانیان بازرگانێكی مادەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 32 كیلۆ مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ  كە تۆمەتبار لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان  هێنابویە ناو شاری سلێمانی و بەنیاز بوە بیبات بۆ شاری هەولێر. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group