كوڕەكەی: گڵكۆی شێركۆ بێكەس نەشێوێنراوە

27/06/2022

نەوا-
هەڵۆ شێركۆ بێكەس كوڕی شاعیری ناسراوی كورد شێركۆ بێكەس، رەتیدەكاتەوە گڵكۆی باوكی شێوێنرابێت و جەخت لەوە دەكاتەوە، بەهۆی رەشەباوە زیان بە چواردەورەكەی گەیشتووە.
هەڵۆ شێركۆ بێكەس بە میدیاكانی وتووە، ئەوەی باس دەكرێت گوایە گڵكۆی باوكی شێوێنراوە راست نییە و لە رێگەی كامێرای چاودێرییەوە دڵنیابوونەتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، تەنها ئەوە هەیە كە بەهۆی رەشابەوە چواردەوری گڵكۆكە هەندێك شێواوە و زیانی پێگەیشتووە، ئەمڕۆش چاكی دەكەنەوە.
شێركۆ بێكەس كە یەكێك بوو لە شاعیرە دیار و ناسراوەكانی كورد كوڕی فایەق بێكەس شاعیری ناوداری كوردە و لە ساڵی 1940 لە شاری سلێمانی لە دایكبووە و لە ساڵی 2013 لە تەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group