حكومەت پێش جەژن موچە دابەش دەكات؟

27/06/2022

نەوا-
سەبارەت بە دەنگۆی دابەشكردنی موچە پێش جەژنی قوربان، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێی وەزارەتی دارایین كاتی دابەشكردنی موچە دیاری بكات.
جوتیار عادل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، وەك پێشتریش رایانگەیاندووە ئەولەویەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتی بەردەستی دابەشكردنی موچەیە.
سەبارەت بە ئەگەری دابەش كردنی موچە پێش جەژنی قوربان ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی دارایی پەیوەستە بە دابەشكردنی موچە و ئەوان چاوەڕێی ئەو وەزارەتە دەكەن تاوەكو كاتی دابەشكردنی موچە دیاری بكات.
هەرچی سەبارەت بە هێرشە موشەكییەكانە وتەبێژی حكومەت وتی، هەموو هەوڵێك دەدەن ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان بڕەخسێنن، ئێستا هەموو كۆمپانیاكان كاری خۆیان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group