تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە

27/06/2022

لەسەر داوای وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و دوای ئاڕاستەكردنی نوسراو و دەرخستە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیدا لەسەر  نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.
سایتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، وەزارەتی دارایی بڕی187 ملیۆن و 828 هەزار دیناری بۆ پڕۆژەی چاككردن و نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەرخانكرد بەمەبەستی چاككردنەوەی تونێلەكەو كارئاسانیكردن بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان. 
پێشتر وەزیری ئاوەدانكردنەوە لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، وەك پلانی خێرا هەوڵدەدەن بەزوترین كات تونێلی دەربەندیخان نۆژەنبكرێتەوەو بڕیاردراوە لیژنەیەكی هاوبەش لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو وەزارەتی پلاندانان پێكبهێنرێت، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ باشترین كۆمپانیای ناوچەكە تایبەت بە دروستكردنی تونێلی دوەمی دەربەندیخان.
رۆژی 28-4 بەهۆی سوتانی تانكەرێكی سوتەمەنی زیانی ماددی زۆر بەر تونێلی دربەندیخان كەوت كە رێگایەكی سەرەكی هاتوچۆی هاووڵاتیانە لە ناوچەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group