كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی حزبەكان بەڕێوە دەچێت

10/08/2022

نەوا-
ئەمڕۆ كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی حزبەكان لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئامادە دەبێت.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی 8ی 2022 كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی حزبە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتی هەرێم بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت، هەروەها جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت.
بەپێی زانیاریەكان، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و دیاری كردنی وادەی هەڵبژاردن و كێشەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمە.
هەر بەپێی زانیاریەكان، بەرپرسی یەكەمی بەشێك لە حزبەكان و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش گەیشتوونەتە تەلاری سەرۆكایەتی هەرێم و ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group