دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە هەرێمی كوردستان

22/09/2022

زیاتر لە 34 ملیار دینار وەك دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشبكرێت.
لە راگەیەنراوێكدا نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندوە: چەكی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە دەستیان كە بڕی 34 ملیارو 613 ملیۆن و 77 هەزار دینار.
راشیگەیاندوە، ئەو بڕە پارەیە بەپێی شارەكان دابەشكراوە كە بۆ پارێزگاكانی سلێمانی 8 ملیارو 798 ملیۆن و بۆ هەولێر 22 ملیارو 687 ملیۆن و بۆ دهۆكیش 3 ملیارو 128 ملیۆن و 77 هەزار دینارە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم باسی لەوەشكردوە، بەم بڕە پارەیە كۆتایی بە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 دێت و سەرەتای هەفتەی داهاتو  پاش  وەرگرتنی رێكارە كارگێڕی و داراییەكان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group