نیشانەكانی ساڵێك دوای توشبون بە كۆرۆنا

24/09/2022 هەمەڕەنگ

بەپێی توێژینەوەیەك ئەو كەسانەی توشی پەتای كۆرۆنا بون، ساڵێك دواتر چەند نیشانەیەكی نەخۆشی لە مێشكیاندا دەردەكەوێت  بە بەراورد بەو كەسانەی تائێستا پەتاكەیان نەگرتوە.
توێژەرانی ئەمریكا پێیانوایە جەڵتەی مێشك و سەرهەڵدانی نەخۆشییەكانی و كێشەكانی بیرچونەوەو لەرزین لەو كێشانەن كە دوچاری ئەوانە دەبنەوە كە پەتای كۆرۆنایان گرتوە.
توێژەرانی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی واشنتۆن لە سانت لویس تێبینیانكردوە كە 7% ی نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار لەوانەدا زیاترە كە پەتای كۆرۆنایان گرتوە بە بەراور بەو كەسانەی خۆیان پاراستوە.
توێَژینەوەكە ماوەی ساڵێكە بەردەوامەو گۆڤای (نیچر)ی پزیشكی بڵاویكردۆتەوە، 44 نەخۆشیان تۆمار كردوە لەناو ملیۆنان كەسدا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، هەروەها زاناكان گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی لە نزیكەی 6 ملیۆن و 600 هەزار ئەمریكی كە نەخۆشیەكانی مێشكەوە دەناڵێنن پەیوەندی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەبوە، دەریشكەوتوە كە شوێنەوارەكانی كۆرۆنا وێرانكەری درێژخایەنن.
لە توێژینەوەكاندا باسلەوەكراوە، لاوازی بیر كە ناونراوە (تەماویبونی مێشك) یەكێكە لە هەرە نیشانە دیارەكانی ئەوانەی دوچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و بەرێژەی 77% دەستنیشانكراوە، هەروەها 80% توشی نەخۆشی پەركەم  و 43% دوچاری نەخۆشیەكانی مێشك وەك گۆشەگیری و راڕایی بون و 35% دوچاری سەرئێشە بون. هەروەها 42% یان گیرۆدەی كێشەكانی لەزرین لە جەستەیاندا بونەتەوە.

 

سەرچاوە: شرق الأوسط

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group