بڕیاری كەرەنتینە چینیەكانی رژاندە سەر شەقام

27/11/2022 جیهان

نەوا-
ناڕەزایەتیەكان و خۆپیشاندانەكانی چین بەهۆی توندتركردنی رێكارەكارەنی خۆپارێزی كۆرۆنا بەردەوامەو هاوڵاتیان بە ئاشكرا توڕەیی خۆیان لە سەركردەكانی پارتی كۆمۆنیستی ئەو وڵاتە نیشاندەدەن.
هەزاران  خۆپیشاندەر لە شاری شەنگەهای بڵاوبونەوە و رژانە سەر شەقامەكان و دروشمی دەستلەكاركێشانەوەی شی جی بینگ سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان بەرزكردەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسەكان بڵاویانكردۆتەوە، ژمارەیەك هاوڵاتی چینی  لەناو خۆپیشاندانەكاندا  دەستگیركراون و خراونەتە ناو  ئۆتۆمبێلەكانی پۆلیس، هەروەها  خوێندكارانی زانكۆكانی پەكین و نانجینگیش خۆپیشاندانیان دەستپێكردوە.
بڵاویشكراوەتەوە، دوایین نارەزایەتیەكانی خۆپیشاندەران ئەوەبوە كە  بەهۆی كەرەنتینەوە كە لە ناوچەیەكی  باكوری رۆژئاوای چین 10 كەس لەناو باڵەخانەیەكدا سوتاون و گیانیانلەدەستداوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئەوەیان رەتكردۆتەوە كە روداوەكە  بەهۆی كەرەنتیەوە بوبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group