جوتیار عادل: مانگی داهاتوو حكومەت پابەندە بە دابەشكردنی موچە

29/01/2023

نەوا -
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بۆ مانگی داهاتوو حكومەت پابەند دەبێت بە دابەشكردنی موچە، بەبێ‌ پارەكەی بەغداش توانیویانە موچە دابەش بكەن.
جوتیار عادل بە میدیای سەربە سەرۆكی حكومەتی وتووە، كابینەی نۆیەمی حكومەت بە هەموو توانایەكییەوە لە هەوڵی چارەسەری كێشەكاندایە، بەداخەوە هەوڵەكانی دادگای فیدراڵی بۆ تێكدانی كەشی ئەرێنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە.
رونیشیكردووەتەوە، كابینەی نۆیەم توانیویەتی بەبێ 200 ملیار دینارەكەی بەغدا موچە دابەش بكات و پرۆژەكان بخاتەوەگەڕ و خزمەتگوزاری پێشكەش بكات، لە ماوەی 14 مانگدا تەنیا 2 مانگ بڕی 200 ملیار دینار هاتووە.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم پێشی وایە، ئەو بیركردنەوەی هەندێك سیاسەتمەداری عیراق هەیانە، ئەوەیە هەرێمی كوردستان وەك بەسرە و سەماوە و عەمارە بێت، بەڵام سازش لە سەر مافەكانی هەرێمی كوردستان ناكەن.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی موچە پشتیوان بە خودا و پاشان خەڵكی خۆمان بەردەوام دەبین و مانگی داهاتوش موچە دابەش دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group