حەلبوسی: دۆلار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی

04/02/2023 عێراق

نەوا-
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، هیچ ترس و نیگەرانیەك لەبارەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو نیەو دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، یەكەمجار نیە نرخی ئاڵوگۆڕەكان شاهیدحاڵی گۆڕانكارییەكان بن كە لەگەڵ رێوشوێنە یاسایی و رێكخراوەییەكانی بانكی ناوەندییە كە هاوتەریبن لەگەڵ مەرجە نێودەوڵەتییەكان و سیاسەتە دراوییەكان كە ئامانجیان رێكخستنی جوڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیەو رێگریكردنە لە قاچاخچێتی دراو.
حەلبوسی راشیگەیاندوە، بەپێی پێوەرە ئەرێنییەكانی ئابوری عیراق هیچ نیگەرانی و ترسێك نیە، هەروەها لەبەر رۆشنایی گەشەسەندنی یەدەگی نەختینەیی و ئاستی داهاتی بەدەستهێنراو كە بەرزترینە بە بەراورد بە ساڵانی رابردو، رێكارەكانی بانكی ناوەندی و هەوڵەكانی حكومەت بۆ كۆنترۆڵكردن و رێگریكردن لە دەستكاریكردنی نرخەكەی، ئاڵوگۆڕكردن دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group