كەشتییەكی بارهەڵگر لە رێڕەو لایداو لە رۆیشتن كەوت

25/05/2023 جیهان

نەوا-
لە نۆكەندی سوێس لە میسر كەشتییەكی بارهەڵگر لە رێڕەو لایداو لە وشكانی نزیك بوەوەو لە رۆیشتن كەوت.
كۆمپانیای كارگۆ كە چاودێریی هاتوچۆی دەریایی و نۆكەندەكان دەكات رایگەیاند، كەشتیی  شین های تۆنگ 23 لە نۆكەندی سوێس لە رێڕەو لایداوەو لە وشكانی نزیك بوەتەوە و لە رۆیشتن وەستاوە.
هەروەها بڵاویشیكردۆتەوە كە لە رێگای بەلەمەكانی راكێشانەوە هەوڵ دراوە كەشتییەكە بەگەڕ بخرێتەوەو بگەڕێنرێتەوە سەر رێڕەوی راستەقینەی خۆی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group