بەرهەمی جوتیارانی هەرێم هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكرێت

29/05/2023

نەوا-
چەند كارگەیەكی ناوخۆیی بە هاوكاری و هەماهەنگی حكومەتی هەرێم، بەرهەمی جوتیارانی كوردستان دەخەنە نێو تورەكەو كارتۆنی تایبەتەوەو لە سەریان دەنوسن "لە كوردستان دروست كراوە-Made In Kurdistan"؛ دواتر رەوانەی وڵاتانی دەرەوەیان دەكەن و لە بازاڕی وڵاتان دەفرۆشرێن.
ئاراس حامید خاوەنی یەكێك لە كارگەكان بە فەرمانگەی میدیاو زانیاری راگەیاندوە، ئەو بەرهەمە خۆماڵیانەی هەناردەی دەرەوە دەكرێن، باجی گومرگیان لەسەر هەڵگیراوەو هیچ بڕە پارەیەك لەو بازرگانانە وەرناگیرێ كە بەرهەمەكان دەنێرنە دەرەوە.
فەرمانگەكەش بڵاویكردۆتەوە، لێخۆشبونی گومرگی بڕیاری كابینەی نۆیەم بو بۆ پاڵپشتیكردنی جوتیاران و بازرگانان تا بەرهەمی ناوخۆیی بنێرنە دەرەوە، حكومەتی هەرێم بۆ پێشخستن و گەشەدان بە كەرتی كشتوكاڵ پاڵپشتیی جوتیاران دەكات و هاوكاریان دەبێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان، بۆ ئەم مەبەستەش یەكێك لە ئامانجەكانی بازاڕدۆزییە بۆ بەرهەمی خۆماڵی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group