لە سلێمانی رێكارەكانی رێگریكردن لە تایخوێنبەربون توندتر كرایەوە

23 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامی سلێمانی سەردانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی كردو كاسبكارانی ناوچەكە ئاگادار كرانەوە لەچوارچێوەی رێنماییە تەندروستییەكان كارەكانیان ئەنجامبدەن.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، وەك بەشێك لە رێكارەكانی خۆپارێزی و رێگریكردن لە توشبون بە نەخۆشی تای خوێنبەربون، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی سەردانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی كردو كاسبكارانی ناوچەكەیان ئاگاداركردەوە كە لە چوارچێوەی رێنماییە تەندروستییەكان كارەكانیان ئەنجامبدەن و هەر لەوێش لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی  بەرێوەبەرانی یەكە ئیدارییەكانی سنوری شاری سلێمانی لەروی سەلامەتی و تەندروستییەوە دۆخەكەیان تاوتوێ كرد.
لەو سەردانەدا ئاوات محەمەد راشیگەیاندوە، لە ئێستادا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربون لە ئارادایەو وەك ئەركی سەرشانیان پێشوەختە رێكارە تەندروستی و تەكنیكی و كارگێڕیەكانیان بە ئاڕاستەی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە توندتر كردۆتەوە، كاسبكارانیشیان ئاگاداركردۆتەوە لە كاركردنیاندا رەچاوی رێنماییە تەندروستی و ڤێتێرنێرییەكان بكەن، هەروەها هاوشێوەی ساڵانی پێشوتر قائیمقامیەت رێگر دەبێت لە كڕین و فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ بە رێگەی نا تەندروست.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group