روانگەی عیراقێكی سەوز: چاودێری هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین

10/06/2023
نەوا – 
روانگەی عیراقێكی سەوز جەخت لەوە دەكاتەوە، بەنیازن چاودێری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بكەن، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و هۆشیاركردنەوەی خەڵك.
روانگەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان و لە رێگەی ئەندامە خۆبەخشەكانیان لە هەرێمی كوردستان، چاودێری هەڵبژاردنی پەلەمانی كوردستان دەكەن، كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
ئەوەش هاتووە، لە رووی ژینگەییەوە لە رۆژی دەستپێكردنی بانگەشەوە تاوەكو رۆژی هەڵبژاردن چاودێرییەكانیان دەستپێدەكات، ئەوەش بە ئامانجی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە رێگەی ئەو گردبوونەوە دیموكراسییە سیاسیەوە، هەروەها بە ئامانجی زیان نەگەیاندن بە ژینگە.
روانگەی عیراقێكی سەوز جەختی لەوەش كردووەتەوە، هاریكاری لە نێوانیان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان هەیە و بەو بیرۆكەیە رازین، ئەوەش یەكەمجارە لە هەرێم و عیراق كە چاودێری ژینگەیی هەڵبژاردن بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group