لقی سلێمانی سەندیكای كرێكاران: لە 9 مانگدا 18 كرێكار گیانیان لەدەستداوە

26/09/2023

نەوا - 
بەپێی ئامارێكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، لە 9 مانگی رابردودا 18 كرێكار گیانیان لەدەستداوە كە سێیان تەنها لەم مانگەدا بوون.
سەندیكاكە ئاماری 9 مانگی رابردووی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە مانگی نۆدا سێ كرێكار گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 18 كرێكار.
لقی سلێمانی سەندیكای كرێكاران داواشی لە داواكاری گشتی كردووە، بەدواداچوون بۆ سەلامەتی و مەرجەكانی پارێزگاری لە كرێكاران بكات.
كۆتا كرێكار كە گیانی لەدەستدا، رۆژی دووشەممە بوو كە كرێكارێك بەناوی دیار ئەحمەد بەهۆی كەوتنەخوارەوەی لە باڵەخانەیەكی پرۆژەی دایك لەكاتی كاركردندا گیانیلەدەستدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group