لە هەرێم دەست بەسەر زیاتر لە 11 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

26/09/2023

نەوا - 
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاشكرای كرد، دەستیان بەسەر زیاتر لە 11 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە و 5 تۆمەتباریش دەستگیر كراون.
بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاندووە، دوای دەستبەرداگرتنی بڕی 11 كیلۆ و 650 گرام لە ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ لەشاری هەولێر و تەواوكردنی رێكارەیاساییەكان و بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران وەرگیرا.
ئەوەش هاتووە، لە رێكەوتی 25ی 9ی 2023 دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش - سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی راپەڕین، بەهاوبەشی توانرا 5 پێنج تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچكەی قەڵادزێ دەستگیر بكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان جەختی لەوەشكردووەتەوە، هەروەها لەكاتی دەستگیر كردنیان بڕێكی تر لەهەمان جۆری ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا و تۆمەتباران پەڕوای لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان رووبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group