ئەمڕۆ لەبەردەم قەڵای هەولێر یادی پێغەمبەری ئیسلامی دەكرێتەوە

27/09/2023

نەوا - 
ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەردەم قەڵای هەولێر و ناو بازاڕی گەورەی ئەو شارە، یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەكرێتەوە و هاوڵاتییەكی زۆر بەشداری ئەو یادە دەبن.
ئەمڕۆ 27/9/2023 كە دەكاتە 12ی رەبیعولئەوەلی ساڵی كۆچی یادی لە دایكبوونی محەمەد پێغەمبەری ئیسلامە (درودی خودای لەسەر بێت) و لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ئەو یادە بەرز رادەگیردرێت و هاوڵاتیان شیرینی و خورما دەبەخشنەوە و بە هەڵواسینی پۆست و لافیتە یادەكە دەكەنەوە.
لە شاری هەولێریش یادەكە لەبەردەم قەڵای هەولێر و ناو بازاڕی گەورەی ئەو شارە دەكرێتەوە و هاوڵاتییەكی زۆر بەشداری دەكەن و ژەمە خۆراك و شیرینی دابەش دەكرێت، هەروەها هەندێك لە هاوڵاتیان خزمەتگوزاری گواستنەوە بە پاس و تەكسی دەكەنە بێبەرامبەر.
بەشێك لە موسوڵمان یادكردنەوەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام بە بیدعە دەزانن و بەشداری ناكەن، بەڵام بەشێكیش پێیان وایە، تەنها چالاكییەكە و رێگەیەكە لە رێگەكانی بانگەواز بۆ لای خودای گەورە و ناساندنی پێغەمبەرەكەی و هەڵسوكەوت و رەفتارەكانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group