لە هێرشێكی فڕۆكەوانی سوپای نەیجیریا لانیكەم 85 هاووڵاتی گیانیانلەدەستدا

05/12/2023 جیهان

نەوا-
ئاژانسە جیهانییەكان بڵاویانكردۆتەوە، لە هێرشێكی هەڵەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای نەیجیریادا نزیكەی 100 هاوڵاتی مەدەنی كوژاران . 
باس لەوەشكراوە، لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای نەیجیریا كە بە هەڵە رویدا لانیكەم 85 هاوڵاتی مەدەنی لە گوندێكی باكوری رۆژئاوای ویلایەتی كادونا لەكاتی بەڕێوەچونی ئاهەنگی فێستیڤاڵی موسڵمانانیان گیانیان لەدەستدا، سوپای وڵاتەكەش دانی بەوەداناوە كە هێرشەكە ئامانجی گروپە چەكدارەكان بوەو تا ئێستا هیچ ئامارێكی قوربانیانی نەخستۆتەڕو، بەڵام دانیشتوانی ناوچەكە باسیان لەوەكردوە كە ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە زۆربەیان ژن و منداڵ بون.
دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی فریاكەوتنی نەیجیریا ئاماژەی بەوەداوە 66 كەسی دیكە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن و بەرپرسانی فریاكەوتن هەوڵدەدەن بگەنە گوندەكە بۆ رزگاركردنی قوربانییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group