نەوا-
تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل داوای لەتیمەكانی سەر بە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كردوە كە كەلوپەلە پزیشكییەكانیان لە باشوری كەرتی غەزە بگوازنەوە، بەهۆی ئەنجامدانی هێرشی زەمینی لەلایەن سوپاكەوە بۆ سەر باشوری كەرتی غەزە.
ئەدهانۆم ئاماژەی بەوەشداوە: لەلایەن سوپای ئیسرائیل ئاگاداركراوینەتەوە كە لەماوەی 24 كاتژمێردا كەلوپەلە پزیشكییەكانمان لە باشوری كەرتی غەزە بگوازینەوە، چونكە دواتر بەهۆی هێرشی زەمینیەوە، تیمەكانمان ناتوانن كەلوپەلە پزیشكییەكان بەكاربهێنن.
بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی راشیگەیاندوە: داوا لە ئیسرائیل دەكەین لەو كارەی پاشگەز ببێتەوە، بە ئامانجی پاراستنی گیانی خەڵكی مەدەنی و ژێرخانی تەندروستی لە كەرتی غەزە.