نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، توركیا هیچ كێشەیەكی نییە كە نەتوانێت لەگەڵ دراوسێكانیدا چارەسەری بكات.
ئەردۆغان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان تورك و یۆنان دەستیپێكردوە، ئێمە هەر لە رابردوەوە جوگرافیایەك و دەریایەكی هاوبەشمان هەیە یەك هەوا هەڵدەمژین، زۆر كێشە لە نێوانماندا هەیە كە نەمانتوانیوە چارەسەری بكەین و هەر دوو دەوڵەتیش هەستی پێ دەكەین، بەڵام گۆڕینی ئەو كێشانە بۆ قەیرانێك و درزخستنە نا پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو گەل لە دەستی خۆماندایە.
وتیشی: وەك زۆر وڵاتی دیكە ئێمەش پێویستمان بە دۆست هەیە نەك دوژمن، بە بەردەوام ئەوەم گوتوە كە ئێمە هیچ كێشەیەكمان نییە كە نەتوانین لەگەڵ دراوسێكانماندا چارەسەری بكەین.