بایدن: لەدژی ترامپ خۆم بۆ هەڵبژاردن كاندید كردەوە

06/12/2023 جیهان

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر  دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا خۆی كاندید نەكردایە قسەیەكی تری دەبو. 
جۆ بایدن لە وتارێكدا كە لەمیانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری بۆستنی سەر بە ویلایەتی ماسەچوسێتسی ئەمریكا پێشكەشی كرد وتی: ئەگەر ترامپ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی خۆی كاندید نەكردایە، دڵنیا نەدەبوم لەوەی بۆ خولێكی دیكە خۆم كاندید دەكەم.
وتیشی: لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتەكەمان، ناتوانین رێگا بە ترامپ بدەین لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، چونكە دیموكراسی لەساڵی 2024دا دەخاتە مەترسیەوە، بۆیە دژی ئەو كاندیدە كە نكوڵی لە هەڵبژاردنەكان دەكات، خۆی كاندید كردوەتەوە.
لەتشرینی دوەمی 2022دا، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا بەفەرمی رایگەیاندبو كە خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2024 كاندید دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group