نەوا-
داواكاری گشتی دادگای سزایی نێودەوڵەتی رێگریكردن لە ناردنی هاوكاریی مرۆیی بۆ غەزە بە تاوانی جەنگ وەسف دەكات.
كەریم خان ئەندامی داواكاری گشتی دادگای سزایی نێودەوڵەتی لە پەیامێكدا بڵاویكردۆتەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان نامەیەكی ناردوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە تیایدا باسی ئارگبەستی كردوەو بۆ یەكەمجار دەسەڵاتی خۆی بەكارهێناوە لەپێناو رێگرییكردن لە كارەساتی مرۆیی لە غەزە و پاراستنی ئاشتی جیهانی.
لە نامەكەیدا گۆتێرێش داوای لە ئەنجومەنەكە كردوە دەستبەجێ رێگە بە چونە ناوەوەی هاوكاری مرۆیی بۆ غەزە بدرێت و بڕیاری لەبارەوە بدەن..
ئەو ئەندامەی داواكاری گشتی راشیگەیاندوە: بەگوێرەی پەیڕەوی رۆمای دادگای سزای نێودەوڵەتیی دەكرێت بە ئەنقەست رێگرییكردن لەگەیاندنی هاوكاری بە مەدەنییەكان لە غەزە بە تاوانی جەنگ ئەژمار بكرێت.