لەسەر روداوەكەی سۆران دوو تۆمەتبار دەستگیر كران
09/12/2023
نەوا-
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشكرایكرد، دو كەس لەسەر روداوی ئاگرەكەی شەوی رابردوی سۆران دەستگیر كراون.
هەڵگور شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، تائێستا دو تۆمەتبار لەسەر روداوەی ئاگركەوتنەوەكە دەستگیر كراون كە یەكێكیان خاوەنی باڵەخانەكەیەو ئەوی دیكەیشیان خاوەنی دوكانی مۆبیلیاتە لە خوارەوەی بیناكە.
وتیشی: سەردانی شوێنی روداوەكەیان كردوەو لیژنەیەكیان پێكهێناوە لێكۆڵینەوە دەكات، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەو ژمارە قوربانیەی بەهۆی روداوەكەوە كەوتۆتەوە ئەوەیە كە قوربانییەكان هەوڵی خۆ رزگاركردنیان نەداوە، چونكە بیناكە پەیژەی خۆدەربازكردنی تیادایەو بەكاریاننەهێناوە هەروەها هەوڵیشیان نەداوە بچنە سەربانی بیناكە.