هاكان فیدان: ئەمریكا لەبارەی غەزەوە بە تەنها ماوەتەوە

09/12/2023 جیهان

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی بەكارهێنانی مافی ڤیتۆ لەلایەن ئەمریكاوە بۆ ئاگربەست لە غەزە رایگەیاند، ئەمریكا لەبارەی غەزەوە بە تەنها ماوەتەوە.
فیدان لە ئەمریكا دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو دۆخە بە زوترین كات دەبێت كۆتایی پێ بهێنرێت و ئیسرائیل چیتر خەڵكی بێ تاوان نەكوژێت، رەشنوسێك كە بە پشتیوانی 97 وڵات لەكۆی 193 وڵات پێشكەشی نەتەوە یەكگرتوەكان كرابو ئەمریكا ڤیتۆی بەكارهێنا، سیستمی سیاسی ئەمریكا لەبارەی ئیسرائیلیش بێچارە ماوەتەوەو پشتیوانی لە ئیسرائیل دەكات و بەردەوامی بە ستەمەكە دەدات.
هاكان فیدان جەختیشیكردۆتەوە، وەك گروپی غەزە بە نوێنەرایەتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و كۆمكاری عەرەبی دەنگی خەڵكی لێقەوماوی غەزە بە گوێی جیهانیان دەگەیەنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group