بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئەنجامدەدات

10/12/2023

نەوا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەردەوامین لە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ .
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی باسی لەوەكردوە، لەكاتی دەستپێكردنی ناونوسین و تاوەكو رێكخستنیان بەردەوام كار لەسەر پرۆسەكە دەكەن، ئێستا لە دوا قوناغی ئامادەكارییەكانداندان بۆ ئەنجامدانی تیروپشكی ناوی حاجیان و راگەیاندنیان بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2024.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ماوەی دو هەفتەی داهاتودا و پێش كۆتایی ئەم مانگە دوای تیروپشك، ناوی حاجیان بڵاودەكرێتەوەو رادەگەیەنرێت ئەوەش بەئامادەبونی دەزگا پەیوەندارەكان و دەزگاكانی راگەیاندن بە شێوەیەكی شەفاف و دادپەروەرانە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group