كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتو بڵاوكرایەوە

10/12/2023

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتودا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكاندا هەیە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەكردوە، ئەمڕۆ 12-10 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان و پلەكانی گەرما  كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
هەروەها سەبارەت بە كەشوهەوای رۆژی دوشەممە 11-12 ئاماژە بەوەدراوە،  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا ئەگەری نمە باران هەیە،  لە شەودا كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین رو لە ناوچەكەمان دەكات لە درەنگانی شەودا باران بارین دەست پێدەكات .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  21 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 19  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 20 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   18 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 24 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
 سۆران  : 14  پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group