رێبەر ئەحمەد: داوامانكردوە سەقامگیری هەرێم نەكرێتە ئامانج

10/12/2023

نەوا-
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، داوایان لە بەغدا كردوە سەقامگیری هەرێم نەكرێتە ئامانج لەلایەن لایەنەكانەوە.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ راگەیاندنەكان لەبارەی هێرشەكانی ئەمدواییە سەر نوێنەرایەتی وڵاتان وتی: لە پەیوەندی بەردەوامین لەگەڵ حكومەتی عیراق ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر نوێنەرایەتی وڵاتان دژی رێككەوتنە نێودەوڵەتیەكانە ئەو رێككەوتنانەش كە حكومەتی فیدراڵ كردونی داوامانلێكردون كە بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت ئەم بابەتە باشتر كۆنترۆڵ بكات تاكو هەمولایەك لە كەشێكی ئارام و سەقامگیر بژین بەتایبەت سەقامیگری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان نەكرێتە ئامانج لەلایەن هیچ لایەنێكەوە.
لەبارەی یاسای قەدەغەكردنی چەكی بێمۆڵەتیشەوە رێبەر ئەحمەد رایگەیاند:  ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ رژدین لەسەرئەوەی كە دەبێت یاساكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت بەم دواییانە دادگاكانیش هاوكارێكی باشبون و بەپێی یاساكە ئەوەی چەكی بێمۆڵەتی هەبوبێت سزای بەندكردن و دارایی بۆ دەرچوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەم ئەوانەی چەكی بێ مۆڵەتیان هەیە سەردان بكەن بۆ تۆماركردنیان و بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكانیشیان پەنا نەبەنە بەر بەكارهێنانی چەك، چونكە تەنها كێشەكان زیاتر دەكات و هیچی تر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group