مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە گوللـە كەسێكی كوشتبو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەناحیەی تەكیە شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان دو كەسدا لەسەر زەویو زار دروستبو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی روداوەكەو كەسێك كە بە گوللـە بریندار بوبو رەوانەی نەخۆشخانەكرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستداو تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامبو بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار، دوای گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانو وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەناحیەی بازیانو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە دەستگیر بكرێت.