شاندێكی وەزارەتی شارەوانی هەرێم بەشداری لە كۆپ28 دا كرد

10/12/2023

شاندێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەشداری كۆڕبەندی جیهانی كەشوهەوا  كۆپ 28 لە دوبەی دەكات و لە پانێڵێكدا چەندین پرۆژەو پێشنیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، شاندەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەمیانەی كارەكانی كۆڕبەندەكەدا بەشداری چەندین چالاكی هەمەجۆری پەیوەست بە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ و خۆڵ و خاشاك و ریسایكلینیان كردو چەندین پڕۆژەپێشنیار پێشكەشكران و هەوڵەكانی حكومەتیان لەوبارەیەوە خستەڕو.
هەروەها هاتوە كە شاندەكە بەشداربون لە ئیڤێنتی وڵاتان بۆ زیاتر ئاشنابون بە بەرنامەو پڕۆژەی وڵاتان تایبەت بە گۆڕانی كەشوهەواو رێگەكانی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم پرسە جیهانی و چارەسەرییەكان بۆ كەمكردنەوەی دەردانی كاربۆن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group