قۆناغی دوەمی دامەزراندنی پڕۆژەی زیادكردنی باڵندەی هۆبارا جێبەجێ دەكرێت

11/12/2023

نەوا-
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لەهەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، قۆناغی دوەمی دامەزراندنی پڕۆژەی زیادكردنی باڵندەی هۆبارا لەهەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
باس لەوەشكراوە، عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە حسێن بن عەلی كونسوڵی گشتی قەتەر لەهەرێمی كوردستان و شاندێكی وەزارەتی ژینگەی قەتەر كردوە.
هەروەها هاتوە كە لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ شاندەكەی قەتەر باس لەقۆناغی دوەمی دامەزراندنی پڕۆژەی زیادكردنی باڵندەی هۆبارا كراوە لەهەرێمی كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لەدەستەی ژینگەو وەزارەتە پەیوەندیدارەكان پێكهێنراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەشدا نوێنەری دەستەی ژینگەو نوێنەری وەزارەتی ژینگەی قەتەر دەستنیشانكراون بەمەبەستی خێراتركردنی قۆناغەكانی داهاتوی پرۆژەكە.
باڵندەی هۆبارا جۆرێكە لە باڵندەی هەڵۆ كەدەوڵەتی ئیمارات گرنگی زۆری پێدەدات بەهۆی ئەوەی پارێزگاری لە سیستمی ژینگەو سروشت دەكات، سەنتەری ئەبوزەبی بۆ توێژینەوەی باڵندەكان رایگەیاندوە كە لەدوای توێژینەوەكانیان لەسەر ژینگە بۆیان دەركەوتوە كە كۆچكردنی باڵندەی هۆبارا كاریگەیی زۆری لەسەر ژینگە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group