پەرلەمانتارێك: راكان جبوری بۆی نیە ببێتەوە بە پارێزگاری كەركوك

12/02/2024

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، راكان جبوری بۆی نییە ببێتەوە بە پارێزگاری كەركوك.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ جەختكردنەوەمان لەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی كوردەو سازشی لەسەر ناكەین، بۆ هەموو لایەكی روندەكەینەوە، بەپێی یاسا پێویستە ئەو كەسەی ئەو پۆستە وەردەگرێت تەمەنی لە 60 ساڵ زیاتر نەبێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق ئاماژەشیكردوە، بەهۆی دیاریكردنی تەمەنەوە راكان جبوری بۆی نییە ببێتەوە بە پارێزگاری كەركوك. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group