شنگال.. بۆردومانی چەكدارانی پەكەكە كرا

02/04/2024

نەوا-
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی لە شنگال بۆردومانكردو بەگوێرەی زانیارییەكان بەرپرسێكی پەكەكە كوژراوەو دوانی تریش بریندار بون.
دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردۆتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانیان رۆژی سێشەممە 2-4 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی لەچیای شنگال لەنزیك خێوەتگەی سەردەشت بەئامانج گرتوە.
راشیگەیاندوە، بەهۆی ئەو هێرشەوە بەرپرسێكی باڵای سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كوژراوەو دوو چەكداری دیكەش بە سەختی بریندار بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group