كامیرۆن: پێویستە حەماس بڕیارەكە قبوڵ بكات

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

دەیڤد كامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، پێویستە بزوتنەوەی حەماس ئەو بڕیارە قبوڵ بكات كە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە لەبارەی ئاگربەست لە غەزە پەسەند كراوە.
كامیرۆن بڵاویكردۆتەوە، بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەنگاوێكی گرنگە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەزە، چونكە دەبێتە مایەی كۆتاییهێنان بە شەڕو ئازارەكان لەو شارە، پێویستە بزوتنەوەی حەماس بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی ئاگربەست قبوڵ بكات.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆژە بڕیارێكی پەسەند كرد كە لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە راگەیانراو داوای پشتیوانی لە داواكارییەكی سێ قۆناغی دەكات كە لە یەكەم قۆناغدا پێشنیاری دەستبەجێ ئاگربەستە لە غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group