نرخی دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێم و بەغدا

11/06/2024

نەوا-
لەگەڵ داخستنی بۆرسە نرخی دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێر بەرزبۆوە.
ماڵپەڕی شەفەق بڵاویكردۆتەوە، نرخی دۆلار لەگەڵ داخستنی بۆرسەی كیفاح و حارسییە بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە كە 147 هەزار و 600 دیناری تۆماركردوە بەرامبەر بە 100 دۆلار، لەكاتێكدا پێشتر نرخەكەی بەرامبەر بە 147 هەزار و 150 دینار بوە.
باس لەوەشكراوە، نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبوەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی بە 100 دۆلار گەیشتووەتە 148 هەزار و 750 دیناری عیراقی، هاوكات نرخی كڕینیش گەیشتوەتە 146 هەزار و 750 دینار.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە شاری هەولێر بەهەمان شێوە دۆلار بەرزبونەوەی تۆماركردوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێك گەیشتوەتە 147 هەزار و 300 دیناری عیراقی و هەروەها نرخی كڕینیش 147 هەزار و 200 دینار بوە.
بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group