نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات كە داواكراو بوە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كەدزی لەماڵێك كردوەو چەند فەرمانێكی گرتنی هەیە لەچەند بنكەیەك.
ئاماژەشیكردوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە ئاڵتونێكدا.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتوە كە چەند فەرمانێكی تری گرتنی هەیە.