كەرتی تەندروستی غەزە دوای وەستانی شەڕیش بە تێكشكاوی دەمێنێتەوە

11/09/2024 جیهان

نەوا-
نەخۆشانی شێرپەنجە لە غەزە چاوەڕێی مردنن و ئیفلیجبونی منداڵانیش بڵاوەو زۆرێك لەو پزیشك و پەرستارانەی كە هاوكاریان پێشكەش كردون گیانیان لەدەستداوە.
ماڵپەڕی ژاپۆن تایمز بڵاویكردۆتەوە، پزیشكان و پسپۆڕانی تەندروستی لە كەرتی غەزە دەڵێن ئەگەر سبەی شەڕی ئیسرائیل و حەماسیش بوەستێت ساڵانێكی زۆری دەوێت تا كەرتی چاودێری تەندروستی ئاوەدان بكرێتەوەو خەڵكیش بەردەوام دەبن لە مردن، چونكە نەخۆشییەكان لەكاتی خۆیدا چارەسەر ناكرێن و كۆمەڵێك كاریگەریی دوای تەواوبونی جەنگ دەردەكەوێت.
ریهام جەعفەری رێكخەری داكۆكیكردن و پەیوەندییەكان لە گروپی مافەكانی (ئاكشن ئەید فەلەستین) دەڵێت: خەڵك رۆژانە دەمرن، چونكە ناتوانن ئەو چارەسەرە سەرەتاییە بەدەستبهێنن كە پێویستیانە، توشبوانی شێرپەنجە چاوەڕێی نۆرەی خۆیان دەكەن تاوەكو گیان لەدەستبدەن.
رونیشكراوەتەوە، هەفتەی رابردو ئیسرائیل و حەماس رێككەوتن لەسەر وەستانی شەڕی سنوردار بۆ ئەوەی رێگە بدرێت منداڵان دژی ئیفلیجی بكوترێن، ئەمەش دوای ئەوەی دەركەوت كە كوڕێكی تەمەن یەك ساڵان بەشێكی جەستەی بەهۆی نەخۆشییەوە ئیفلیج بوە، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی غەزەش تائێستا زیاتر لە 40 هەزارو 800 فەلەستینی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون.
 






شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group