نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە و پلەكانی گەرماش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەكانی سنووری رۆژهەڵاتی هەرێم.
لە راپۆرتەكە ئاماژە بەوەشدراوە، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ چوارشەممە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانیش نیمچە هەوردەبێت وپلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 20 پلەی سیلیزی
كەركوك: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی