نەوا-
هاوسەرۆكی كەجەكە رایگەیاند، پێویستە پەرلەمانی توركیا هەندێك یاساو مادەی دەستور هەموار بكاتەوە تاكو پرۆسەی چارەسەریی ئاشتیی سەركەوتوبێت.
جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاندوە، بۆئەوەی پەكەكە بتوانێت كۆنگرە ببەستێت دەبێت مەرجەكانی ئاگربەست لەلایەن توركیاوە جێبەجێ بكرێت، هەروەها جگە لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كەسی تر ناتوانێت كۆنگرە بەڕێوە ببات و بڕیار بدات بۆیە دەبێت ئۆجەلان خۆی رێنمایییەكان بخاتە بەردەم كۆنگرە.
بایك راشیگەیاندوە: دەبێت پەرلەمانی توركیا كۆمسیۆن دابمەزرێنێت و هەندێك لە یاساكانی دەستور هەموار بكاتەوەو سیستمی ئیمرالی هەڵوەشێنێتەوە، پێویستە هەنگاوی كرداری بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد بنرێن.