نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، یەكێك لە تۆمەتبارانی هەڵكوتانە سەر رێستۆرانتێك لەشاری سلێمانی خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كردوە.
دوای ئەوەی شەوی لە رێستۆرانتێكی شاری سلێمانی شەڕو ئاڵۆزی دروست بو و چەند كەسێك دەستڕێژی گوللـەیان كردوە، یەكێك لە تۆمەتبارەكان خۆی رادەستی هێزەكان كردوەو لەوبارەیەوە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندوە، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی بەردەوامبون لە گەڕان و بەدواداچونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران، لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی خۆی رادەستكرد دەستیشگیرا بەسەر چەكێك لەجۆری دەمانچەی توركی.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە، تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بەردەوامە، هێزەكانیشیان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی تر كە لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوەو لە داهاتوشدا هەر كەسێك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەربچێت هێزەكانیان دەستگیری دەكات.