نەوا-
تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، رێكارەكانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەقۆناغی كۆتایدایە.
لە راگەیەنراوێكدا تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە، ماوەی پێنج رۆژە تیمی تەكنیكی بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی ناردنی موچەی مانگی ئازار لەشاری بەغدان، لەئێستادا تیمەكە لەگەڵ فەرمانگەی بودجەو ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لەقۆناغی تەواوكردنی رێكارەكانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانن.
راشیگەیاندوە، سەرجەم رێكارەكان لەقۆناغی كۆتایدان و چاوەڕێ دەكرێت لەنزیكترین كاتدا تەمویلی موچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان.