بۆ ئەمساڵ سێ سایلۆی نوێی گەنم لە جوتیاران وەردەگرن

23/03/2025

نەوا-
بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بۆ ئەمساڵ سێ سایلۆی نوێ گەنم لە جوتیاران وەردەگرن و دوو سایلۆش دروست دەكرێن.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، بایەخێكی زۆر بە دروستكردنی سایلۆ دراوە بۆئەوەی بەرهەمی جوتیارانی تێدا هەڵبگرن و لە هەمو ناوچەكانیش سایلۆ دروست بكرێن، ئێستاش سێ سایلۆ تەواو بون و ئەمساڵ ئامادە دەبن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئەوانیش سایلۆی قوشتەپەو گەرمیان و روڤیان.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لە وەزارەتی بازرگانی راشیگەیاندوە، هەر سایلۆیەك 40 هەزار تۆن گەنم دەگرێت و ستافیشیان بۆ دانراوە بۆئەوەی بەڕێوەی ببەن، ئێستاش سایلۆیەك لە ھەڵەبجە لە دروستكردندایەو ئەویش بۆ ساڵی داهاتو تەواو دەبێت و لە زاخۆش سایلۆیەكی دیكە دروست دەكرێت كە لەقۆناغی تەندەریندایە لەماوەیەكی نزیكدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group