ئەوقاف دەربارەی داخستنی مزگەوتی جەلیل خەیات ڕوونكردنەوە دەدات

پێش 4 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێت، شەوانی قەدر مزگەوتی جەلیل خەیات تا كاتژمێر یەكی شەو دەكرێتەوە و دوای ئەوە دادەخرێت، لەوە زیاتر هەرچی بوترێت زیادەیە.
نەبەز ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر ڕایگەیاند، مزگەوتی جەلیل خەیات لە دوای نوێژی عیشا و تەراویحەوە ڕاستەوخۆ بۆ شەوی قەدر دادەنیشن تاوەكو كاتژمێر یەكی شەو لەیەكی شەوەوە خواردن پێشكەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا،  چەندین ساڵە لە مزگەوتی جەلیل خەیات بەم شێوەیەیە شەوی قەدر دوای تەواوبوونی نوێژی عیشا دەست پێدەكات و یەكی شەو كۆتایی دێت.
باسی لەوەشكردوە، لەوە بەدەر هەرچی بوترێت زیادەیە و خوای گەورە كەسی ڕاستگۆی خۆش دەوێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ شەو ژمارەیەك هاووڵاتی كە بەمەبەستی پەرستش و زینددوكردنەوەی شەوی قەدر ڕوویان لە مزگەوتی جەلیل خەیات كردبوو، ڕایانگەیاند لە كاتژمێر یەكی شەو كراونەتە دەرەوە مزگەوتەكە داخراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group