نەوا-
بەئەلكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك لەهەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەستپێدەكات.
نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت بڵاویكردوەتەوە، لەدیوانی پارێزگا پێشوازییان لە نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و ئەیمەن محەمەد بەڕێوەبەری داتاو زانیاریی وەزارەتی بازرگانی عیراق و وەفدێكی یاوەریان كردوە.
ئاماژەشیكردوە، لە دانیشتنێكدا گفتوگۆ لەبارەی سیستمی بەئەلكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك لەپارێزگاكە كرا كە ئەمەش وەك دیاریەك و مژدەیەك پاش بەپارێزگابونی هەڵەبجە وەك 19هەمین پارێزگای عیراق پڕۆسەكە لە پارێگاكەیانەوە دەستپێدەكات.
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت وتوشیەتی: لە ڕێگەی ئەپێكی تایبەتەوە هاوڵاتیان دەتوانن زانیارییەكان پڕ بكەنەوە، هاوكات پاڵپشتی تەواوی خۆشیان بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەكە دوپاتكردوەتەوە.