نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان كۆمپانیاكان ئاگادار دەكاتەوە تا دوای پرۆسەی فەریزەی حەج بانگەشە بۆ عومرە نەكەن.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، هەمو خاوەن كۆمپانیاكانی حەج و عومرەی كوردستان ئاگادار دەكەن ئەوانەی مۆڵەتی فەرمیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە وەرگرتوە بەهیچ شێوەیەك ریكلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومرە نەكەن تاوەكو پرۆسەی حەج بە سەركەوتویی بە كۆتا دێت و ئەوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە پلانێكی توكمەو بە بەرنامەیەكی تازەو رێنمایی نوێ دەرگای پێشكەشكردن بەڕوی كۆمپانیاكانی حەج و عومرەدا دەكاتەوە .
راشیگەیاندوە، بەپێویستی دەزانن ئاگاداری كۆمپانیاكان بكەنەوە خۆیان لە ریكلامكردن و دەستنیشانكردنی وادەی عومرە بەدور بگرن تاوەكو بەڕێوەبەرایەتییەكەیان رایدەگەیەنێت و هەر كەس و كۆمپانیایەكیش سەرپێیچی بكات ئەوا روبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی و كارگێڕی دەبێتەوە.