پوتین: خوازیاری ئاشتییەكی درێژخایەنین لەگەڵ ئۆكرانیا

18/05/2025 جیهان

نەوا-
ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا رایگەیاند، خوازیاری ئاشتییەكی درێژخایەنن لەگەڵ ئۆكرانیا.
پوتین لە لێدوانێكدا باسی لە ئامانجەكانی روسیا لەگەڵ ئۆكرانیا كردوەو رایگەیاندوە، توانای سەربازیی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامیدان لە ئۆپراسیۆن بەهێزە، هێزی پێویست بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەستپێكراوە، ئاكامەكەشی ئ لەناوبردنی هەڕەشەیەكە كە قەیرانەكەی لێ كەوتەوە، هەروەها گەیشتن بە ئاشتییەكی درێژخایەن و دەستەبەركردنی ئاسایشی روسیایە.
جێی ئاماژەیە، روسیاو ئۆكرانیا دوای سێ ساڵ جەنگ بۆ یەكەمجار رۆژی 16ی ئایار بەشێوەی راستەوخۆ لەئیستانبوڵ كۆبونەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group