رێبوار تەهاو داود ئۆغڵو جەخت لە خزمەتكردنی زیاتری كەركوك دەكەنەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی پێشوترو وەزیری پێشوی دەرەوەی توركیاو سەرۆكی پارتی ئاییندە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك لەلایەن رێبوار تەها پارێزگاری كەركوكەوە پێشوازی لێكرا كە بەمەبەستی بەشداریكردنی لەكۆڕبەندی نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی سەردانیكردبو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە دیداری نێوان پارێزگاری كەركوك و داود ئۆغڵودا هەوڵەكانی حكومەتی خۆجێی لەكەركوك و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە شارەكە گفتوگۆیان لە بارەوەكراوە.
راشگەیەنراوە، هەر لە گفتوگۆكانی نێوانیاندا بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی توركیا لەجێبەجێكردنی پرۆژەی ئابوری و وەبەرهێنان لە كەركوك جەختكراوەتەوە تا ببێتە هۆی فراوانبونی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عیراق و توركیا ئەوەش لەچوارچێوەی پشتیوانیكردنی حكومەتی فیدراڵی بەو ئاڕاستەیە.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group