دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی سێ داواكراوی راگەیاند

پێش 2 هەفتە

نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، لەسێ چالاكی جیاوازدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان سێ تیرۆریستی داعش لە دەورووبەری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور دەستگیربكەن كە لەلایەن دادگاكانەوە داواكراو بوون، لە رابردوودا ئەندامی چالاكی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.
رونیشیكردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی چواری تیرۆر راگیراون و ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group